تێری هۆكاری مانەوەی لە شین پۆشەكان ئاشكراكرا
كۆنتی لەلێدوانێكیدا كە ماڵپەری (فۆر فۆر تو) بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت: جۆن تێری پێشتر بە بەردەوامی یاری بۆ یانەی چێڵسی كردووە، پێم وایە ئەو بەشێكی گرینگە لە مێژووی تیپەكەمان.
راهێنەرە ئیتاڵییەكە دەڵێت: پێم وایە جۆن تێری لە نرخ و بەهێزی تیپەكەمان دەزانێت ئەو نیشان و هێمای تیپەكەمانە، بۆیە مانەوەی ئەو لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانەكانمان زۆر گرینگە.
كۆنتی لەبارەی جۆن تێری زیاتر دەڵێت: من پەیوەندییەكی پتەوم لەگەڵ ئەو هەیە و بەڵێنی سەركەوتنمانداوە، تیپەكەشمان زیاتر پێویستی سەركردەیەكی وەك ئەو هەیە.
hamataqana
