خانمە پیرەكە لەگەڵ جێگرەوەی پۆگبا گەیشتە رێككەوتن
تۆڕی هەواڵی (سپۆرت میدیا سێت)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: كارگێری یانەی یوڤینتۆس لەگەڵ (بڵیس ماتویدی) فەرەنسی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی پاریس سان جێرمان گەیشتۆتە رێككەوتن بۆ ئەوەی درێسی خانمە پیرەكە بپۆشێت.
ئەو سەرچاوەیە روونیشی كردەوە: یوڤینتۆس چیتر ناتوانێت پارێزگاری لە پۆگبا بكات بەهۆی بۆندە گرانبەهایەكانی هەردوو یانەی ریال مەدرید و مانچستەر یونایتد كە دەگاتە سەروو (100) ملیۆن یۆرۆ.
نرخیەكەی ماتویدیش كە لە هەواڵی ماڵپەری ناوبراو بڵاوكراوەتەوە دەگاتە (30) ملیۆن یۆرۆ.
hamataqana
