ڕانێری و گورگەكانی لە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی گراندان
بۆ مۆرینیۆ شکستی ئەم جامە شکستێکی تاڕادەیەک ئاساییه چونکە مۆرینهۆ بە بیانوی ئەوەی بە مانگ و نیوێک ناتوانێت پێکهاتە و پلان و تاکتیکەکانی ڕێکبخات بۆ یارییەک.
بەڵام شکست بۆ ڕانێری یەک دنیا پرسیار، بەئەندازەی ستایشەکانی کۆتا کۆنفرانسی ڕۆژنامەڤانی لە کۆتا هەفتەی پریمەرلیگدا بەدوای خۆیدا دەهێنیت، لەیادتان ماوە چەندێک ستایشی ڕانێری کرا ئەوەندەش پرسیاری لەسەر دروست دەبێت،هیچ دوورنیە ڕاستەوخۆ وەرزی ڕابردووی زەربی سفرێکی گەورە بکرێت، سفرێک گەورەتر لە نازناوی پریمەرلیگ.
ئەرکی پیاوه ئیتاڵیهكه دوو هێندەی پیاوه پۆرتوگالیەكە قورس و گرانە، وا پێویست دەکات ڕانێری سەرجەم تواناکانی بەگەڕ بخات، پەنا بۆ هەموو کارتەکان ببات چونکە ئەم یاریە زنجیرەیەکی گرێدار و پەیوەستدارە بە جۆش و خرۆشی هاندەرانی لیستەر سیتی لە دوو مانگی ڕابردوودا.
بردنەوەی ئەم نازناوە دەبێتە زنجیرهیهكى پتەو و تۆکمە کەتوانای ڕاکێشانی ئەو جۆش و خرۆشەی دەبێت بۆ ناو پریمەرلیگی وەرزی داهاتو، بەڵام شکستی لیستەر سیتی کاریگەری زۆر خراپی لەسەر ورهى نەك تەنها یاریزانەکان بەڵکو میوەفرۆش و شۆفێری پاسەکانی ئەو شارەش دەبێت، لەوانیە بپرسن بۆچی ؟.
وەڵامەکەیئەوەیە، كە شکستی لیستەر سیتی لەم یاریەدا زیاتر ئەو بۆچوونە زەق دەکاتەوە کە پێی وابوو لە لاوازی (مانچێستەر یونایتد و چێڵسی و مانچێستەر سیتی و لیڤەرپووڵ)دا.
لیستەر سیتی وەک پاڵەوان هەنگاوی بۆسەر ستەیجی بەرزکردنەوەی نازناوەی پریمەرلیگ هەڵگرت، واتا شکستی لیستەر سیتی بەرامبەر مانچێستەر لەم ئێوارەی یەکشەمەدا تەنها شکستی نازناوێک نیه، بەڵکو کەمکردنەوەی بەهای و نرخی نازناوی وەرزی ڕابردووە کە تەنانەت دەیڤد کامیرۆنی کەسایەتی سیاسی سەرۆکی وەزیرانی پێشووی هێنایە قسە.
وەرزی ڕابردوو لیستەرسیتی بە 38 هەفتە توانی نازناوی پریمەرلیگ بەدەستبهێنیت، بەڵام یاری جامی قەڵغانی خێری تەنها یەک یارییە، لیستەر کەمتر شارەزای هەیە لەو نازناوەی بە یەک یاری یەکلای دەبیتەوە واتا سەقافەتی و تێڕوانین و هەڵسەنگاندن ئەم یاریە بۆ یاریزانەکان و ڕاینێری ڕاهێنەریش تارادەیەک نامۆ و بارگرانیە، بەڵام بە پێچەوانەوە جۆزێ وەك ڕاهێنەر لەڕابردوودا چەند یاری لەو چەشنەی لەیانەی جیاواز و لە خولی جیاوازتر و پاڵەوانێتی گەورەتردا ئەنجامداوە بەسەرکەوتووی، بەڵام دووریش نەبووە لە شکست.
ئەگەر بژاردەیەك بخهنە بەردەم كلاودیۆ بۆ دواخستنی ئەم جامە،بە بێ دوو دڵی رازی دەبێت، هەرچەندە ڕانێری بەهۆی دۆستایەتیەکی زۆر باش لەگەڵ یاریزانەکاندا نێچیرێکی ئاسان نابێت و چانسی بردنەوەی نازناوەکەشی تەریبە بە چانسی مانچێستەر یونایتد درێژ دەبێتەوە چونکە پەیوەندی مۆرینیۆ لەگەڵ یاریزانەکانی لە باروودۆخێکی لەباردا نیە.
hamataqana
