نێیمار باسی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێڕاق دەکات

نێیمار باسی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێڕاق دەکات
دوا بەدوای ئەو ئاستە بەرزەی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێڕاق بەرانبەر ئۆلۆمپی دانیمارک پێشانی دا، نێیمار ئەستیرەی بارسا و ئۆلۆمپی بەڕازیل ستایشی هەڵبژاردەی عێڕاقی کرد و یارییەکەی بە زەحمەت لە قەڵەم دا.

لەم بارەیەوە، نێیمار بە ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی ی گوتووە” یاری عێڕاق ئاسان نابێت، ئێمە دەبێت لە ژێر فشاری جەماوەر یاری بکەین، هەڵبژاردەی عێراق سەرەڕای شەڕ و کێشەکانی وڵاتەکەیان بەڵام بە ئاستێکی باش لە یەکەمین یاریدا بەرامبەر دانیمارک خۆی پێشان دا، دەبیت ئێمە 3 خاڵی یارییەکە بەدەست بهێنین”.

هەروەها ڕۆژنامەی ماڕکا ستایشی زۆری یاریزانان ئەمجەد عەتوان و سەعد عەبدولئەمیری کردووە و یاریزان عەلی عەدنانیشی وەک (گاریس بەیلی عێڕاق ) ناوزەند کردووە.

هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێڕاق، بڕیارە لە سەعات 4 بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە دووەمین یاری خۆی لە ئۆلۆمپیادی ڕیۆ بەرامبەر هەڵبژاردەی بەڕازیلی خاوەن جەماوەر و یاریگا ئەنجام بدات، بە دۆڕاندنیش هیواکانی هەڵبژاردەکە بۆ گەیشتن بە قۆناغی هەشت قورس دەبێت.


hamataqana
Top