سێ یاریزان مێژوو بۆ خۆیان تۆمار دەكەن

سێ یاریزان مێژوو بۆ خۆیان تۆمار دەكەن
لە رۆژی یەكەمی یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی ریو دی جانیرۆ 2016 زۆربەی یاریزانەكان مێژوو بۆ خۆیان تۆمار دەكەن، مەرج نییە لە بەدەستهێنانی میدالیا.
لە یاری تێنسی سەرمێز ئەمرۆ شەممە سێ یاریزان چوونە مێژووی وڵاتەكانیان هەرچەندە ماڵئاوایان كرد، بەڵام مێژوویەكی تایبەتیان بۆ خۆیان تۆماركرد.
بچووكترین یاریزان شاندی ئۆڵۆمپی ئەمەریكی كاناك ساە تەمەن (16) ساڵ ماڵئاوایی لە ركابەرییەكان كرد دوای ئەوەی بەرانبەر یاریزانی ئێرانی تووشی دۆران هات.
كاناك ساە بووە یەكەم یاریزانی ئەمەریكی، كە لە سەدی بیست و یەك لە دایكبووە بەشداری یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد دەكات.
هەروەها كچە یاریزانی سوری (هبە ئەلجی) ماڵئاوایی لە ركابەرییەكان كرد دوای ئەوەی بەرانبەر كچە یاریزانی مەكسیكی تووشی دۆران هات، ئەم كچە یاریزانە بووە یەكەم یاریزانی سوری لە یاری تێنسی سەرمێز بەشداری لە ئۆڵۆمپیاد دەكات.
وكچە یاریزانی ئوستراڵی ملیسا تابر ماڵئاوایی لە ركابەرییەكان كرد دوای ئەوەی بەرانبەر یاریزانی بەرازیلی تووشی دۆران هات.
ملیسا تابر بووە یەكەم یاریزانی ئوستراڵی، كە خاوەن پێداویستی تایبەتە لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد و پارئۆڵۆمپیاد بەشداری دەكات.
ریبین رەمزی
Top