هەولێر گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزان نوێكردەوە
مەحمود عەزیز جێگری سەرۆكی یانەی هەولێر لە لێدوانێكیدا گوتی: بەفەرمی گرێبەستی هەر سێ یاریزان هۆگر حوسێن و بەڵێن وشیار و فەرحان شكور بۆ خولی نایابی عێراق و كوردستان نوێكرایەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا مەحمود عەزیز گوتی: دوای ئەو سێ یاریزانە كۆی گشتی یاریزانەكان، كە گرێبەستیان لەگەڵ یانەكە نوێكردەوە گەیشتە 15 یاریزان و چاوەروان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو گرێبەستی چەند یاریزانێكی تریش مۆربكرێت بۆ ئەوەی بتوانین بۆ وەرزی داهاتوو تیپێكی تۆكمە و باش ئامادە بكەین.
لە كۆتایی قسەكانیدا مەحمود عەزیز گوتی: هەر ئەمرۆ بەفەرمی یانەكەمان یاریزان كۆسرەت بایز-ی فرۆشتە یانەی شورتە بە بری 75 ملیۆن دینار، كە ئەم هەنگاوە بۆ یەكەم جارە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق ئەنجام دەدرێت، كە یانەیەكی عێراقی یاریزان لە یانەیەكی تری بكرێت.

رێبین رەمزی
