کوڕەکەی شمایکل بە وەفایە

کوڕەکەی شمایکل بە وەفایە
کوڕەکەی شمایکل بە وەفایە
یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بەھۆی ئەوەی کە وەرزی ڕابردوو رۆلی کارای بینی لە بەدەستھێنانی نازناوی خولی یانەکانی ئینگلیزی بەرپرسانی یانەکە بە ناچاری گرێبەستیان لەگەڵ کاسپرشمایکلی دانیمارکی نوێ کردووە ، یانەکەش لە پێگەی فەرمی خۆیان نوێ کردنەوەی گرێبەستی شمایکالیان تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ راگەیاندووە ، ھەرچەندە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی لە ھەوڵی ئەوە بوون گرێبەست لەگەڵ ئەم گۆڵپارێزە مۆربکەن ، بەڵام گیا لەسەر بنجی خۆی دەروێ ناوبراو وەکو باوکی بەوەفابوو بۆ یانە ئینگلیزیەکە کاتی خۆی شمایکل تا کۆتایی ژیانی وەرزشیی لەگەڵ یانەی مان یونایتد بەردەوام بوو.
کارزان کانەبی
Top