دواجار یانە فەرەنسیەکە سەرکەوتووبوو

دواجار یانە فەرەنسیەکە سەرکەوتووبوو
دواجار یانە فەرەنسیەکە سەرکەوتووبوو
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و پاڵەوانی خولی ناوەخۆی فەرەنسا گەیشتە رێکەوتن لەگەڵ ریال مەدریدی ئیسپانی لەسەر گواستنەوەی یاریزانی یانەی شاھانە خیسی لەسەرەتای وەرزی داھاتوو لەبەرامبەر بڕی ٢٥ملیۆن یۆرۆ ، یانە فەرەنسیەکە ئەوەی بەفەرمی ئاشکرا کردووە کەوا گرێبەستی خیسی یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لەگەڵ پاریس تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١بڕیاریشە یانەی پاریس سان جێرمان رۆژی دووشەممەی داھاتوو ئەم یاریزانە بە دەزگا راگەیاندنەکان بناسێنێ ھەر ھەمان رۆژیش کۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ ئەم یاریزانە دێتە ئەنجام دان، خیسی تەمەن ٢٣ ساڵ وەرزی ڕابردوو توانی ئاستی شایستە پێشکەش بکات لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ، یانەی پاریس ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ چەندین ئەستێرەی جیھانی کردووە بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە خولی فەرەنسی.
کارزان کانەبی
Top