چوونی پوگبا بۆ مان تەنیا لایەنە ھونەرییەکەی ماوە
دواکەوتنی پەیوەندی کردنی پوگبا بە یانەی مان یونایتد تەنیا لایەنی ھونەرییەکەی ماوە کە چەند رۆژێک لەمەو بەر ناوبراو لە یانەی خانمە پیرەکەوە پەیوەندی بە شەیتانە سورەکە کرد بەرامبەر بڕی ١٠٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی ، رۆژنامەی دیلی ستاری ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا کەوا یانەی یۆڤی بۆ شوێنی پوگبا یاریزانێکی لاوی فەرەنسی دیاری کردوە دەیھێنێتە ریزی یانەکەی ئەم یاریزانەش بلیز ماتۆیدی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانە دەیەوێت شوێتی پوگبا بەم یاریزانە پرش بکاتەوە لەکاتێک خانمە پیرەکە ھەوڵ بۆ ھێنانی نیمانیاماتیچی یاریزانی یانەی چێلیسش دەدات بۆ ئەوەی ھێلی ناوەڕاست زیاتر بەھێز بکات، مان یونایتد لە پاش پوگبا ئەوە سێ یەم یاریزانە بھێنێتە ریزی یانەکەی، بەپێی ھەواڵی میدیاکانیش مۆرینھۆ لە ھەوڵی ئەوەیە چوار یاریزانی تریش بۆ ریزی یانەی مان یونایتد زیاد بکات مۆرینھۆ توانی سەرکەوتووبیچت لە گواستنەوەی پوگبا و کێبرکێ ھەریەک لە ڕاھێنەران فینگەر و کلۆپی کرد و سەرکەوتوو بوو ، یەکەم یاری کردنی پوگباش لەگەڵ مان یونایتد لەبەرامبەر یانەی لیستەر سیتیە لە جامی درعی خێرخوازی ئەوە یەکەم یاری یانەی مانیش دەبێت بەفەرمی لەسەر دەستی مۆرینھۆ.
کارزان کانەبی
