مۆرینۆ پەیوەندی بە مان سیتی کرد
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە ڕابەرایەتی پیپ گواردیۆلا ئەوەی ئاشکرا کردک کەوا یانەکەیان بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی لاوی کۆلۆمبی مارلۆس مۆرینۆ کردوە ، پێگەی ئەڵیکترۆنی یانەکەش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی مان سیتی بەفەرمی گرێبەستی لەگەل مۆرینۆ کردوە بەبڕی چوار ملیۆن و٧٥ ھەزار یۆرۆ بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ریزی یانەی مان سیتی یاری دەکات پێشووتریش لە ریزی یانەی ئەتلەتیکۆ ناسیۆنال یاری کردووە ئەم یاریزانە تەمەن ١٩ساڵە بۆ ماوەی ٥ وەرز بەدرێسی مان سیتیەوە یاری دەکات، مۆرینۆ لە پاش پەیوەندی کردنی بە یانەی مان سیتی گوتی" مان سیتی یانەیەکی گەورەیە حەزیشم کردووە کە گرێبەستم لەگەڵ یانەیەکی وا گەورە مۆرکردوە بۆ منیش تاقیکردنەوەیەکی باشە لەگەڵ یانەیەکی وا گەورە یاری بکەم لە ژێر ڕاھێنەرایەتی پیپ کە یەکێکە لە باشترین ڕاھێنەرەکانی جیھان .
کارزان کانەبی
