خشتەی یارییەكانی ئەمرۆ ئۆڵۆمپیاد

خشتەی یارییەكانی ئەمرۆ ئۆڵۆمپیاد
ئەمرۆ شەممە بەفەرمی یارییەكانی تری ئۆڵۆمپیاد دەست پێ دەكات، چەند یارییەك پاڵاوتن دەبێت و هەندێكی تریش میدالیا دابەش دەكرێت، خشتەی یارییەكانی ئەمرۆی ئۆڵۆمپیاد بەمشێوەیە.
1- یاری تیركەوان: لەم یارییە ئەمرۆ میدالیا دابەش دەكرێت لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكان.
2- یاری پایسكلسواری: ئەمرۆ 144 یاریزان ركابەری لەسەر بە دەستهێنانی میدالیا ئەم یارییە دەكەن.
3- شەمشێربازی: ئەمرۆ لەسەر ئاستی كچان لەم یارییە میدالیا دابەش دەكرێت.
4- جۆدۆ: ئەمرۆ لە یاری جۆدۆ دوو میدالیا دابەش دەكرێت لەسەر ئاستی كوران بۆ كێشی 60كگم و لەسەر ئاستی كچان بۆ كێشی 48كگم.
5- نیشانشكین: لە یاری نیشانشكێن دوو میدالیا لەسەر ئاستی كوران و كچان دابەش دەكرێت.
6- مەلەوانی: ئەمرۆ لە یاری مەلەوانی لەسەر ئاستی كوران و كچان چەندین میدالیا دابەش دەكرێت.
7- بەرزكردنەوەی قورسایی: لە یاری بەرزكردنەوەی قورسایی ئەمرۆ لە كێشی 48كگم ئافرەتان میدالیا دابەش دەكرێت.
8- جومناستیك: لە یاری جومناستێك ئەمرۆ پاڵاوتن هیچ میدالیایەك دابەش ناكرێت و تەنیا ركابەرییەكانی كوران ئەنجام دەدرێت.
9- تۆپی باسكە: ئەمرۆ چەندین یاری لە تۆپی باسكە ئەنجام دەدرێت لەسەر ئاستی كوران و كچان، كە گرنكترین یاری لەسەر ئاستی كوران یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەمەریكا و چین دەبێت.
10- تۆپی بالەی كەنارە دەریاییەكان: ئەم یارییەش تەنیا پاڵاوتن دەبێن بۆ كۆتاییەكان و میدالیا دابەش ناكرێت.
11- مشتەكۆڵە: لە یارییەكانی مشتەكۆڵە ئەمرۆ هیچ میدالیا دابەش ناكرێت تەنیا پاڵاوتن دەبێت بۆ دەستنیشانكردنی یاریزانە سەركەوتووەكان بۆ قۆناغی كۆتایی.
12- ئەسپسواری: یارییەكانی ئەسپسواری پاڵاوتنە.
13- تۆپی پێی: ئەمرۆ چەندین یاری لە ركابەرییەكانی تۆپی پێی ئەنجام دەدرێت لەسەر ئاستی كوران و كچان.
14- تۆپی دەست: یارییەكانی تۆپی دەست ئەمرۆ لەسەر ئاستی كوران و كچان دەست پێ دەكات.
15- هۆكی: ركابەرییەكانی هۆكی لەسەر ئاستی كوران و كچان ئەمرۆ دەست پێ دەكات
16-تێنسی سەرمێز: یارییەكاین تێنسی سەرمێز لەسەر ئاستی كوران و كچان ئەمرۆ دەست پێ دەكات.
17- تێنسی سەرزەوی: ركابەرییەكانی كوران و كچان لەم یارییە ئەمرۆ ئەنجام دەدرێت.
18- تۆپی بالە: یارییەكانی تۆپی بالە لەسەر ئاستی كوران و كچان ئەمرۆ ئەنجام دەدرێت.
19- تۆپی ئاو: ئەم یارییە ئەمرۆ ركابەرییەكانی دەست پێ دەكات.
20- سۆڵێدان: ئەم یارییەش ئەمرۆ دەست پێ دەكات بە بێ دابەشكردنی میدالیا.
21- رگبی حەفت یاریزان: ئەم یارییەكی تازەیە كە لەسەر ئاستی كوران و كچان ئەنجام دەدرێت و ژمارەی یارییەكانی لە حەفت یاریزان پێكدێت، ئەمرۆ بە بێ میدالیا.
رێبین رەمزی
Top