بارسا مەرج بۆ تۆماس دادەنێ

بارسا مەرج بۆ تۆماس دادەنێ
بارسا مەرج بۆ تۆماس دادەنێ
یاریزانی بەلجیکی و یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی رۆمای ئیتالی رێکەوت لەسەر ئەوەی سەنگەری یاری کردنی لە یانە کەتالۆنیەکە بگوازێتەوە بۆ پایتەختی ئیتالیا بەڵام بارسا مەرجی بۆ داناوە ،ھەر چەندە رۆیشتنی ڤیرمایلین بە شێوەی خواستنەو لەبەرتمبەر چەند ملیۆنیک یۆرۆ بۆ یانەکەی ئیتالیا یانەکەش دەتوانێ گرێبەستی کڕین پێشکەش بە یانەی بارسا بکات بۆ ئەوەی بە شێوەی کۆتایی بچێتە ئەو یانەیە ، ھاتنی تۆماس بۆ یانە ئیتالیەکە لەسەر داوای سبالینی ڕاھێنەری یانەی رۆمایە بۆ ئەوەی ھێلی بەرگری تیپەکەی پێ بەھێز بکات، دوای ئەوەی یانەی رۆما نەیتوانی مەھدی بن عەتیە ڕڕزی بکات بۆیە بە ناچاری پەنای بۆ ئەم یاریزانەی بارسا برد، رۆژنامەی لاڤازیتادیلۆ سپۆرتی ئیتالیی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە لەبەرامبەر گواستنەوەی تۆماس دەبێت ١٢ ملیۆ یۆرۆ بداتە یانە کەتالۆنیەکە بۆ ئەوەی بە شێوەی کۆتایی پەیوەندی بە یانەی رۆما بکات، ھێنانی تۆماسیش لە یانەی ئەرسنالەوە لەسەر داوای ئەنرێکی ڕاھێنەر بووە بەڵام بەھۆی یاری پێ نەکردنی ئەم یاریزانە ھیوای خواستوە لە یانە بڕوات و ھێنانی ئۆتۆمیتی فەرەنسیش بۆ یانەکە زیاتر ھیوای کز بووە لە یاری کردن لەگەڵ بارسا.
کارزان کانەبی
Top