به فه‌رمی ... به‌لجیكا مارتینێزی وەك راهێنەری نوێی هەڵبژاردەكەی راگەیاند
گار لینكه‌ر، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و یانه‌ی بارسێلۆنا هۆكاری چوونی ئه‌و راهێنه‌ری بۆ به‌لجیكا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه مارتینێز ئه‌زموونێكی زۆر له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی به‌لجیكا هه‌یه، ده‌شڵێت: هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كه‌ی بۆ ده‌خوازم.
مارتینێز، پێشتر له یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن مه‌شقی به مه‌روان فیلانی، رۆمیۆ لۆكاكۆ و كیڤن میرالێسی به‌لجیكا داوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی به‌لجیكیش كاری كردووه.
مارتینێزی ٤٣ ساڵان بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠١٨ راهێنەرایەتی بەلجیکا دەکات، کە دوای سێ ساڵ راهێنەرایەتیکردنی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی، دەستی لەکارکێشایەوە.
hamataqana
