به فه‌رمی ... ڤیاریال گرێبەستێكی لەگەڵ یاریزانێكی ئەرجێنتینی راگه‌یاند
یانه‌ی ڤیاریال له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه (كریستیان ئیسپنۆزای) ته‌مه‌ن 21 ساڵی له یانه‌ی (هێریكانی) ئارجێنتینا بۆ ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان گواسته‌وه.
یانه‌ی ڤیاریال بۆ ئه‌م وه‌رزه گۆڕانكارییه‌كی زۆری كردووه، چونكه وه‌ك چواره‌مین یانه‌ی وه‌رزی رابردووی لالیگا به‌شداریی له یارییه‌كانی پاڵاوتنی چامپیۆنز لیگ ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیسپینۆزای به بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ كڕیوه.
ئیسپنۆزای هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی تانگۆ له پاڵ پاتۆی به‌رازیل له هێڵی هێرشبه‌ری ڤیاریال دووانه‌یه‌ك پێك ده‌هێنن.
hamataqana
