بە فەرمی ... ئارسێناڵ گرێبه‌ستێكی لەگەڵ یاریزانێكی نێجیری راگه‌یاند
ئارسێناڵ له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی كڕینی (كێلێچی نواكالی) بڵاو كرده‌وه، كە ئەو یاریزانە گه‌یشته باره‌گای یانه‌ی ئارسێناڵ له له‌نده‌ن و بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی تۆپوه‌شێنه‌كان كرد.
كێلێچی نواكالی، به‌ر له‌وه‌ی بێته یانه‌ی ئارسێناڵ، یاریزانی یانه‌ی دایهمۆندی نێجیری بووه، یاریزانێكی ناوه‌ڕاستكاره، به گوێره‌ی پرۆفایلی یاریزانه‌كه‌ش گۆڵكارێكی نایابیشه، پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی نێجیریا به‌شداریی له مۆندیالی لاوان كردووه.
hamataqana
