راهێنەرى ئەرجەنتین باسی و كاتی گەرانەوەی میسی دەكات

راهێنەرى ئەرجەنتین باسی و كاتی گەرانەوەی میسی دەكات
راهێنەرە نوێیەکەى ئەرجەنتین یەکەم ئامانجى گەرانەوەى میسیە بۆ پێکهاتەى هەڵبژاردەى وڵاتەکەى.

لەکۆنفرانسێکى هەواڵیدا ئیدواردۆ باوزاى راھێنەرى نوێی ئەرجەنتین ئامانجەکانى داهاتووى لەگەڵ تیپەکەى ئاشکرا کرد.

باوزاى راھێنەر تەئکیدی کردەوە، میسی لەنێو پلانەکانى پێکهاتەى هەڵبژاردەکەیەتى بۆ پاڵاوتنى مۆندیالى 2018ی روسیا.

وتیشێ: گفتوگۆ لەگەڵ میسی دەکەم و هەوڵى رازیکردنى دەدەن بەگەڕانەوەى بۆ پێکهاتەى هەڵژاردەکەی و رابەرایەتى کردنى تیپەکەی و هۆکارى وازهێنانەکەی میسی و دوورکەوتنەوەى لە هەڵبژاردەى ئەرجەنتین باسدەکات.

هەڵبژاردەى ئەرجەنتین لە مانگى نۆ و لەیاریەکانى پاڵاوتنى مۆندیالى 2018ی روسیا رووبەرووى هەڵبژاردەى ئۆرۆگواى دەبێتەوە و راهێنەری ئەرجەنتینیش دەیەوێت میسی لەو یاریەدا بەشدارى بکات و بیگەڕێنێتەوە پێکهاتەى تیپەکە.

hamataqana
Top