ئەمرۆ هەڵبژاردەی عێراق یەكەم یاری خۆی ئەنجام دەدات
یاریگەی بەرازیلیا نیشتمانی شوێنی 71 هەزار هاندەر دەبێتەوە و چەند بلیتێكی یارییەكە بەشێوەیەكی خۆرایی بەسەر هاندەرانی عێراق دابەش دەكرێت و ناوبژیوانێكی مەكسیكی یارییەكە بەرێوە دەبات.
بۆ ئەم یارییە هەڵبژاردەی عێراق بەم پێكهاتەیە یاری دەكات:
محەمەد حەمید (گۆڵپارێز)
هێڵی بەرگری: ئەحمەد ئیبراهیم- مستەفا نازم - عەلی عەدنان - عەلا مەهاوی
هێڵی ناوەراست: زەرغام ئیسماعیل - سەعد عەبدولئەمیر - ئەمجەد عەتوان - عەلی حوصنی - شێركۆ كەریم
هێرشبەر: حەمادی ئەحمەد
لە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق دوو یاریزانی كورد بانگهێشتكراوە ئەوەیش هاوبێر مستەفا، كە لە خولی پلە دووەمی هۆلەندە یاری دەكات و شێركۆ كەریم، كە لە یانەی گراسهۆبرزی سویسری یاری دەكات.
ئەم یارییە لە كەناڵەكانی (عێراقیە سپۆرت، بی ئین سپۆرت 2، كەناڵی دوری و ئەلكاس، ئەبو زەبی سپۆر) بەشێوەیەكی خۆرایی پەخش دەكرێت.
لەم یارییە هەڵبژاردەی عێراق بە درێسی سەوز یاریدەكات و دانیمارك بە درێسی سۆر، بەم پێی ئامارە مێژوویەكان هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە پێنج ئۆڵۆمپیاد بەشداریكردووە تا ئێستا لە یەكەم یاری تووشی شكست نەهاتووە، كاتێك لە دوو یاری سەركەوتوو بووە و لە دوو یاریش یەكسانبووە.
رێبین رەمزی
