عەلی عەدنان لە یانەی ناپۆلی نزیكە

عەلی عەدنان لە یانەی ناپۆلی نزیكە
دوای ئەوەی یاریزانی یانەی ناپۆلی و هەڵبژاردەی جەزائیر فەوزی غولام یانەكەی جێهێشت، دەستەی كارگێری یانەی ناپۆلی بیر لە پركردنەوەی شوێنی ئەم یاریزانە لە هێڵی بەرگری چەپ دەكەنەوە.
بە پێی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا یانەی ناپۆلی دوو یاریزانی دەستنیشانكردووە بۆ پركردنەوەی شوێنی فەوزی غولام ئەویش باستا یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی لازیۆ و عەلی عەدنان یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی ئۆدەنیزی، لەم دوو یاریزانە گرێبەست لەگەڵ یەكێكیان مۆر دەكات.
عەلی عەدنان لە وەرزی رابردووی خولی نایابی ئیتاڵیا لەگەڵ یانەی ئۆدنیزی ئاستێكی باشی پێشكەش كرد و چەندین یانەی ئەوروپی چاویان لەسەر ئەم یاریزانە بوو و هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەكانی عێراق ئاستێكی سەرنج راكێش پێشكەش دەكات.
رێبین رەمزی
Top