خولێكی ناوبژیوانی لە هەولێر كرایەوە

خولێكی ناوبژیوانی لە هەولێر كرایەوە
لە یاریگا بچووكراوی یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری، یەكێتی تۆپی پێی بچووكراوە (خماسی كرە) سەر بە لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق خولێكی ناوبژیوانی بۆ 35 ناوبژیوانی سەرتاسەری عێراق لە شاری هەولێر كردووە.
ئەم خولە ماوەی شەش رۆژ دەخاینێت بۆ بەهێزكردنی ناوبژیوان و بەرزكردنەوەی ئاستیان بۆ ئەویە لە وەرزی داهاتوو خولێكی تایبەت بەم یارییە بكرێتەوە و هەروەها ناوبژیوانە سەركەوتووەكانی ئەم خولە لە بەشداری لە خولێكی ناوبژیوانی لە نەمسا دەكەن.
لە شاری هەولێر تەنیا حەسەن ئەحمەد بەشداری ئەم خولەی كردووە.
رێبین رەمزی
Top