ئینریكی وەڵامی هەرەشەكانی گۆڵچی تیپەكەی دایەوە
ئبنریكی لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان ووتی: لەرۆیشتنی هیچ گۆڵپارێزێك ناترسم چونكە خاوەنی سێ گۆڵپارێزی ئاست بەرزین.
براڤۆ پێشتر هەرەشەی كردبوو ووتبووی: ئەگەر بەشێوەیەكی سەرەكی لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكان پشتم پێنەبەسترێت ئەوا تیپەكە بەجێدەهێڵم.
ئینریكی لەمبارەیەوە ووتی: ئێمە كێشەی گۆڵپارێزمان نییە، لەیارییەكانی جام و یانە پاڵەوانەكان پشت بە شتەیگن دەبەستم و بۆ خولی ئیسپانیاش یاری بە براڤۆ دەكەم.
ئەو دەڵێت: سێ گۆڵپارێزی ئاست بەرز لە تیپەكەمان هەن بۆیە بە رۆیشتنی هەر كامیان كاریگەریمان لەسەر دروست ناكات.
hamataqana
