خۆزێ مۆرینهۆ پلانەكانی ئاشكراكرد

خۆزێ مۆرینهۆ پلانەكانی ئاشكراكرد
خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و راهێنەری نوێی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پلانی خۆی بۆ بازاری گواستنەوەی یاریزانان ئاشكراكرد.

مۆرینهۆ لەلێدوانێكیدا لەبارەی بازاری گواستنەوەی یاریزانان ووتی: لەراستیدا من پلانێكی تایبەتم هەیە، ئەویش واژۆكردنی یەك بۆندە.

مۆو ووتیشی: دەزانم كە بازاری گواستنەوەی یاریزانان لە (31)ی ئاب دادەخرێت و كۆتایی پێدێت، بەڵام من پلانی تایبەتیم هەیە و پێش ئەو وادەیە یاریزانێك دەهێنمە ریزەكانم.

راهێنەرەكەی مان یونایتد دەڵێت: من كاتێكی باشم لەبەردەستە ، دەتوانم بەباشی بیر لەو یاریزانە بكەمەوە كە تیپەكەم پێویستی پێیەتی، هیوادارم لەمبارەیەوە سەركەوتووبم.


hamataqana
Top