لەبارەی مێرەنگی و سیسۆكۆ بۆمبێك لە لایەن ماركاوە تەقێندرایەوە
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە: ئەوەی لەبارەی ریال مەدریدەوە دەوترا راست نەبوو، تیپەكە بەهیچ شێوەیەك بۆند لەگەڵ موسا واژۆ ناكات.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كردووە: ریال مەدرید هیچ بۆندێكی ئاراستەی سیسۆكۆ نەكردووە و لەگەڵ بەرپرسانی نیوكاسڵ یونایتد كۆنەبۆتەوە.
هەندێك سەرچاوە بڵاویان كردبوویەوە یانەی ریال مەدرید بڕی (42) ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ئەم ئەستێرە فەرەنسییە ئامادەكردووە، بەڵام رۆژنامەی ماركا سەرلەبەری ئەم هەواڵەی رەتكردەوە.
hamataqana
