دلێر حاتم لە هەڵبژاردەی عێراق دوورخرایەوە
بەفەرمی رازی شنێشل راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بریاری دوورخستنەوەی دلێر حاتم-ی گۆڵپارێز و ئەحمەد نازم-دا و یاوەری شاندەكە نابن لە گەشتەكەیان بۆ وڵاتی قەتەر بەهۆی نارازیبوون لە ئاستی هەردوو یاریزان لە لایەن ستافی راهێنەران.
لە لایەكی ترەوە هەردوو یاریزانی شاری هەولێر بەیار ئەبو بەكر و میران خەسرەو و گۆڵپارێزی زاخۆ دلۆڤان مەهدی پێگەی خۆیان لە هەڵبژاردەی عێراق قایم كردووە و یاوەری شاندەكە دەبن بۆ وڵاتی قەتەر، هەروەها ئالان محیەدین لە دوحەی پایتەختی قەتەر پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێراق دەكات.
رێبین رەمزی
