کتێبێک لەسەر ژیانی خۆی بڵاودەکاتەوە
لەم بارەیەوە، ڤاردی لە پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی لە (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە، کە ئەو کتێبە ژیانی ئەو دەردەخات کاتێک چۆن توانی لە کانگایەکی خەڵووز بچێتە جیهانی تۆپی پێ و لە یانە پلە نزمەکان یاری بکات دواتر چۆن لەگەڵ لیستەر پرێمەر لیگ بە دەست دەهێنێت، دواتر چۆن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا گۆڵ لە ئەڵمانیای پاڵەوانی مۆندیال تۆمار دەکات.
ڤاردی سەبارەت بەو کتێبە دەڵێت” ژیانی من پڕە لە شێتی و سەیر و سەمەرەکانی ژیان، من لە کوچە و کۆڵانەکانەوە لەگەڵ هاوڕێیانم یاریم دەکرد دواتر گەیشتمە ئەو رۆژەی گۆڵ لە پاڵەوانی مۆندیال لە نێو بەرلین تۆمار بکەم”.
جیمی ڤاردی، کەتەمەنی 29 ساڵە، لە وەرزی ڕابردوو لە ریزبەندی دووەمی گۆڵکارانی پریمەر لیگ هاتبوو، بۆ ئەم وەرزەش جارێکی دیکە لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی پاڵەوانی پرێمەر لیگ دەمێنێتەوە.
hamataqana
