پۆلیسی بەڕازیل لەگەڵ دەستپێکی ئۆلۆمپیادی ڕیۆ دی جانیرۆ مان دەگرێت
لەم بارەیەوە، پۆلیسی شاری بەڕازیلیا ئاماژەی کردووە، کە مانگرتنەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-7-2016 دەست پێ دەکات و پەیوەندی بە کەمی مووچەی پۆلیسی ئەو شارەوە هەیە، بەمەش پۆلیسی بەڕازیلی بۆ دابین کردنی هێزی ئەمنی پێویست، لەگەل دەستپێکی یارییەکانی تۆپی پێ لەم شارە تووشی کێشە دەبێەوە، بە تایبەتی ئێوارەی ئەمرۆ کاتێک هەردوو هەڵبژاردەی عێڕاق و دانیمارک لە یاریگای ئەم شارە یاری دەکەن.
پێشتر، ڕێکخراوی توندڕەوی داعش ڕایگەیاندبوو، کە ئۆلۆمپیادی بەڕازیل یەکێک دەبێت لەو ئامانجانەی کە ڕێکخراوەکە هەوڵی ئەوەی بۆ دەدات کردەی تیرۆریستی لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکاندا تێدا ئەنجام بدات.
hamataqana
