دارکسلەرئارەزووی یاری کردنی لە ئیسپانیە
سەرچاوەکانی ھەوڵی لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی فۆلفسبۆرگ جولیان دارکسلەری یاریزانی ئەڵمانی توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لە جامی یۆرۆی فەرەنسا بۆیە لە ئێستادا ئەم یاریزانە ئارەزووی چوونە دەرەوەی ووڵاـ دەکات بۆ ریزی یانەکانی ئیسپانیا بۆ ئەوەی بتوانێ ئاستی ڕاستە قینەی خۆی لە دەرەوە تاقی بکاتەوە، رۆژنامەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا کە ریال مەدرید و ئەرسناڵ ئارەزووی ھێنانی ئەم یاریزانەیان کردووە ھەر چەندە یانەی ریال مەدرید پارەیەکی خەیالی بۆی داناوە کە بڕەکەی دەگاتە ٥٠ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بگوازنەوە سانتیاگۆ بەرنابیۆ ، ھێنانی ئەم یاریزانەش لەسەر داوای زێدانی ڕاھێنەری یانەکەیە بۆ بەھێزکردنی ھێلی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدریدە ئێستا زێدان دەیەوێت ھێلەکانی یاری کردن بە یاریزانان پڕ بکاتەوە بۆیە بەھیوایەیە ئەم یاریزان بگوازێتەوە جگە لەوەش ھەوڵی بۆ ھێنانی موسا سیسۆکۆش بدات ، ھەرچەندە سەرۆکی یانەی فۆلفسبۆرگ ئاماژەی بەوە داوە کە رێگە نادەن ئەم یاریزانە بڕوات، بەڵام رۆژنامەی بێلد ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئەم یاریزانە ریزی یانەکە جێ دەھێلی، جولیانی تەمەنی ٢٢ ساڵ ، ٥ گۆڵی تۆمارکردوە لە ٢١ یاری ڕابردووی خولی ئەڵمانیا لە وەرزی ڕابردوو.
کارزان کانەبی
