بە فەرمی ... محەمەد سەڵاح بووە یاریزانی رۆما

بە فەرمی ... محەمەد سەڵاح بووە یاریزانی رۆما
یانەی چێڵسی ئینگلیزی، بەشێوەیەکی فەرمی فرۆشتنی محەمەد سەڵاحی میسڕی بەشێوەیەکی کۆتایی بە یانەی ڕۆمای ئیتاڵی ڕاگەیاند.

سەڵاح کە وەرزی ڕابردوو بەشێوازی خواستن یاریی بۆ گۆرگەکانی پایتەخت دەکرد، بەشێوەیەکی کۆتایی و بەبڕی 12.75 ملیۆن پاوەن بووە یاریزانی ڕۆما.

وەرزی ڕابردوو ئەستێرە میسڕییەکە لە 34 یارییدا بە درێسی ڕۆماوە، 14 گۆڵی تۆمارکرد و شەشی دیکەیشی بۆ هاوڕێکانی دروست کرد.

محەمەد سەڵاحی تەمەن 24 ساڵ، زستانی 2014 بەبڕی 11 ملیۆن پاوەن لە یانەی بازلی سویسریەوە ڕووی لە چێڵسی کرد، بەڵام نەیوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی شین پۆشەکاندا بکاتەوەو دوای تەنها شەش مانگ، بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە فیۆرنتیناوە کرد و وەرزی ڕابردوویشی لەگەڵ ڕۆما بەسەر برد پێش ئەوەی بەشێوەیەکی کۆتایی پەیوەندییان پێوە بکات.

hamataqana
Top