براڤۆ هەڕەشەی جێهێشتن لە بلوگرانا دەكات دەکات
لویس ئێنریکی لە یارییەکانی خولی ئیسپانیادا پشت بە براڤۆ دەبەستێت، بەڵام لە جامی شا و یارییەکانی چامپیۆنز لیگدا یاریی بە ئەندرێ تێر شتەیگنی ئەڵمانی دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، براڤۆی تەمەن 33 ساڵ پەیامێکی ئاراستەی ئیدارەی بارسا کردووەو تیایدا ئاگاداری کردوونەتەوە لەوەی یا دەبێت بەشێوەیەکی سەرەکی یاریی بکات یان یانەکە جێدەهێڵێت.
هەمان سەرچاوە دەشڵێت کە ئیدارەی بەرشلۆنە لە وەڵامدا پێیان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر دەیەوێت بڕوات ئەوا دەبێت نرخی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات کە 40 ملیۆن یۆرۆیە.
ئەمەش لە کاتێکدا پێشتر تێر شتەینگ هەمان هەڕەشەی لە ئیدارەی بارسا کردبوو و داوای کردبوو کە دەبێت لە خولی ئیسپانیش بەشێوەیەکی سەرەکی یاریی بکات.
hamataqana
