ئامانجی وەرزی داهاتووی یوڤی لە لایەن كیلینیەوە ئاشکرا كرا
لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی یوڤی جۆرجیۆ کیلینی وتی: سەرەرای ئەوەی جامی ئیتاڵیا و خولی پلە یەکی ئیتاڵی وەرزی ڕابردوومان بەدەست هێنا، بەڵام ئەم وەرزەش دەست پێدەکەینەوە و دەمانەوێت هەردوو خولەکە بەدەست بهێنینەوە.
وتیشی: ئێمە لەم وەرزەدا چەندین یاریزانی باشمان هەیە و دەتوانین هەردوو خولەکە بەدەست بهێنینەوە و هەوڵی بەدەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش دەدەین.
لەکۆتاییدا کیلینی ڕایگەیاند، دەمانەوێت ئەم وەرزە باشترین ئاست پێشکەش بکەین چونکە ئێمە یەکێکین لە باشترین یانەکانی ئەوروپا و چەندین یاریزانی گەورەمان هێناوەتە یانەکەمانەوە هیوادارین هاندەرانمان دڵخۆش بکەین.
hamataqana
