بە فەرمی ... ئینته‌ر ئەستێرەیەكی سێر یا ئەی هێنایە ریزەكانی

بە فەرمی ... ئینته‌ر ئەستێرەیەكی سێر یا ئەی هێنایە ریزەكانی
دوور له‌ چاوی میدیاکان یانه‌ی ئینته‌رمیلان توانیبووی ئه‌نتۆنیۆ کاندرێڤای ئه‌ستێره‌ی لازیۆ رازیبکات رووبکاته‌ یانه‌که‌ی، به‌ڵام به‌ر له‌ راگه‌یاندنی فه‌رمی هه‌واله‌که‌ ئاشکرابوو کاتێک ئه‌و یاریزانه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ به‌دیکرا به‌ره‌و میلان و ئه‌نجامدانی پشکنینی پزیشکی.

ناوبراو له‌ لێدوانێکدا بۆ فوتبۆڵ ئیتاڵیا وتی “هه‌مووکات ئینته‌رم ویستووه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین بگه‌ینه‌ چامپیۆنزلیگ، پشکنینه‌کانم ئه‌نجام ده‌ده‌م و دواتر گرێبه‌سته‌ واژۆده‌که‌م”.

به‌گوێره‌ی لاگازیتا گواستنه‌وه‌که‌ به‌رامبه‌ر ٢٢ ملیۆن یۆرۆ هاتۆته‌ ئه‌نجامدان و به‌پێی ئاست و ئه‌نجام ده‌گاته‌ ٢٥ ملیۆن، گرێبه‌سته‌که‌شی بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رزه‌.

کاندرێڤا ماوه‌ی چوار وه‌رزه‌ له‌ لازیۆیه‌ و وه‌رزی رابردوو دووهه‌م گۆڵکاری یانه‌که‌ بوو به‌ ١٠ گۆڵ و هه‌روه‌ها ٦٠ هه‌لی گۆڵی ره‌خساندبوو.


hamataqana

Top