عەرەبێک واز لە مۆراتا ناھێنێت
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەسەرۆکایەتی ناسر خەلێفی سەرۆکی یانەکە لەم وەرزە دەیانەوێ تیپەکەیان زیاتر بەھێز بکەن و ببەنە یەکێک لە باشترین تیپەکانی جیھان و کێبرکێ لەسەر سەرجەم نازناوەکان بکەن، لە ئێستاشدا ئەم یانەیە فەرەنسیە ھەموو چاوەکانی لەسەر ئەلڤارۆ مۆراتا داناوە بۆ ئەوەی درەفتێک بقۆزیتەوە بۆ ئەوەی پەڵکێشی ریزی یانە فەرەنسیەکەی بکەن لە پاریس ، لەبەرامبەریشدا یانەی چێلسی ئینگلیزی بە ڕابەرایەتی کۆنتی ڕاھێنەر کێبرکێ لەسەر بەدەستھێنانی ئەم یاریزانە ئیسپانیە دەکەن بۆ ئەوەی بیگوازینەوە ریزی یانەی بلوز ، رۆژنامەی سپۆرتیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی پاریس سان جێرمان ھیواو ئاواتی کارگێڕانی یانەکە ئەوەیە بتوانن لەم ھاوینە گرێبەست لەگەڵ مۆراتا بکەن بۆ یاری کردنی لە ریزی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی قەسیان لەگەڵ سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیش کردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری بداتە ئەم یاریزانە، بەڵام زیدانی ڕاھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری مۆراتا نابن بۆ ھیچ یانەیەک بەڵام تاکو ئێستا ئەو باسە بەتەواوی یەک لای نەبۆتەوە.
کارزان کانەبی
