شالکە ئاشکرای کرد
یانەی شالکەی ئەڵمانی ئاشکرا کرد لە تۆری کۆمەلایەتی تویتەری تایبەت بە یانەکەیان کەوا لیرۆوی سانی یاریزانی یانەکەی بەفەرمی چۆتە ریزی یانەی مان سیتی ئێستاش لە وڵاتی ئینگلتەرا پشکینینە پزیشکیەکانی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یەکە مەشقیەکانی یانەکە بکات لەژێر سەرپەرشتی پیپ گواردیۆلا ، سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یاریزانی ناوبراو دەرچووە لە پشکینینە پزیشکیەکانی تایبەت بە یانەی مان سیتی ، یانە ئینگلیزیەکە ئەمساڵ جگە لە سانی گرێبەستی لەگەڵ ھەریەک لە یالریزانان مانویل نولیتۆی ئیسپانی و گۆندوگانی ئەڵمانی و ئولیکساندرزینشینکۆی ئکۆرانی و ئارۆن موی ئوسترالی کردوە بۆ ئەوەی بتوانێ لە وەرزی نوێ خولەکە ئاستی باشتر پێشکەش بکەن لە خولی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا،سانی یاریزانی ئەڵمانی ٨گۆڵی لە وەرزی ڕابردوو تۆمارکردوە٦گۆڵیشی درووست کردووە لە ٢٣ یاری لە خولی بۆندس لیگی ئەڵمانی لە ١٠ یاریش بەشدار نەبووە و یەدەگ بووە بەھۆی پێکانەوە ، لە جامی یۆرۆی فەرەنساش لۆف تەنیا لەیاری پیش کۆتایی لە دژی فەرەنسا چەند خولەکێک یاری بەم ئەستێرە لاوەی خۆیان کردووە.
کارزان کانەبی
