گواردیۆلا لە لایەن بایەڕن میونشینەوە بەرگری لێدەكرێت

گواردیۆلا لە لایەن بایەڕن میونشینەوە بەرگری لێدەكرێت
لە یەکەمین کاردانەوەی فەرمیدا، سەبارەت بە قسەکانی فڕانک ڕێبیری لەسەر پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشووی یانەی باڤاری، سەرۆکی یانەکە هاتە دەنگ و بەرگری لە گواردیۆلا کرد.

لەم بارەیەوە، (کارل هینز ڕۆمەنیگێ) سەرۆکی یانەی بایەڕن میونشین بە ئێزگەی (بایەرن ڕۆندڤۆج)ی گوت” پێویستە هەموومان سوپاسی ئەو ڕاهێنەرە بکەین و ڕێزی زۆری لی بگرین لە بەرامبەر ئەو خزمەتانەی بە یانەکەمانی پێشکەش کرد، لە کاتی ئەودا یانەکە چەندین نازناوی بەدەستهێنا بۆیە پێم وایە ڕەخنە گرتن لەو ڕاهێنەرە کارێکی بێ بنەما دەبێت.

ئاشکرایە، کە ڕێبیری چەند رۆژێک لەمەو بەر ڕەخنەی توندی ئاراستەی گواردیلۆلای ڕاهێنەری پێشوو گرتبوو، بە قسەی ڕێبیری پیپ لە کاری ڕاهێنەرایەتی بێ ئەزموونە و تۆپی پێی قورس کردووە، لە کاتێکدا یاری تۆپی پێ زۆر بە ئاسانی ئەنجام دەدرێت.


hamataqana
Top