سوڵتان لە لایەن سپەیشەڵ وەنەوە ستایش دەكرێت
مۆرینیۆ لە دیدارێکی کەناڵی یانەی مانچێستەر یۆنایتد سەبارت بە سوڵتان گوتی” ئیبڕا لە ڕووخساری کەسێکی توند دیارە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو زۆر کەسێکی سادەیە و ڕێزی هەمووان دەگرێت، هەروەها یاریزانێکی زۆر باشە و دەتوانێت لە هەموو بەشێکی یاریگا یاری بکات، هەروەها جگە لەوەی کە گۆڵکارێکی بە توانایە، دەتوانێت هاوڕێیانی لە نێو یاریگا هان بدات.
ئاشکرایە، لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا، ئیبڕا کە تەمەنی 34 ساڵە پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یۆنایتد کرد و گرێبەستەکەشی لەگەڵ شەیتان سوورەکان بۆ یەک وەرز بەردەوام دەبێت.
hamataqana
