بەرگریکارێکی بلوگرانا نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی

بەرگریکارێکی بلوگرانا نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی
سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاوییان کردۆتەوە، بە ھۆی ئەوەی لە یارییە دۆستانە و ئامادەکارییەکان لویس ئێنریکێ گرینگی بە تواناکانی مارتین مۆنتۆیا نادات، بیر لە جێھێشتنی یانەکەی دەکاتەوە.

مۆنتۆیا بە ھۆی ئاستە بەرزەکەی وەرزی رابردووی سێرجی رۆبێرتۆ، ھەروەھا بوونی ئالێکس ڤیدال لە پۆستەکەی، ناچارە بیر لە جێھێشتنی ریزەکانی ئەو یانەیە بکاتەوە، بۆیە دەیەوێت وەڵامی بەرپرسانی ڤالێنسیا بداتەوە کە تەنھا کریاری ئەون.

مۆنتۆیای بەرگریکاری ٢٥ ساڵ، وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی ریال بێتیس یاری کرد و دوای کۆتایی ھاتنی ماوە کاتیەکەی، جارێکی دیکە گەرایەوە بارسێلۆنا.

hamataqana
Top