محرز بە مەرج لە لیستەر دەمێنێتەوە

محرز بە مەرج لە لیستەر دەمێنێتەوە
ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، کە (ڕیاز محرز)ی باشترین یاریزانی پرێمەر لیگ لە وەرزی ڕابردوو، بەمەرجی زیادکردنی مووچەی هەفتانەی لە لیستەر سیتی دەمێنێتەوە.

لەم ڕوەوە، ڕۆژنامەی (دەیلی یمێل)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردووە، کە محڕز وەک مەرجێک بۆ مانەوەی لەگەڵ ڕێوییەکان داوای کردووە، کە مووچەی هەفتانەی لە 40 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی بۆ 100 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی زیاد بکرێت، بەمەش مووچەکەی هاوتای (جیمی ڤاردی) هاوڕێی دەبێت.

هەر سەبارەت بە مانەوەی یاریزانەکە، کلادودیۆ ڕانێیری راهێنەری لیستەر ئاشکرای کردووە، کە باشترین بژاردە لەبەردەم ڕیاز محرز ئەوەیە بۆ وەرزیکی دیکەش لەگەڵ پاڵەوانی ئینگلتەڕا بمێنێتەوە.

بەم دواییەش دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە یانەی ئاڕسناڵ ئامادەیە، بڕی 45 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی سەرف بکات بۆ ئەوەی لە میرکاتۆی هاوینە گرێبەست لەگەڵ محڕز واژوو بکات، بەڵام تا ئێستا ئەو قسانە تەنها لەسەر پەڕەی ڕۆژنامەکان ماوەتەوە و کاری لەسەر نەکراوە.


hamataqana
Top