بەهۆی سەرکێشی کردن گۆڵپارێزێک گیانی لە دەست دا

بەهۆی سەرکێشی کردن گۆڵپارێزێک گیانی لە دەست دا
لە ئەنجامی سەرکێشییەکی شکست خواردوودا، (ئۆنگا مالۆنگا) گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی کۆنگۆ لە دەریاچەیەکی ناوچەی ئەردیش لە فەرەنسا دەخنکێت.

لەم بارەیەوە، لە ڕاپۆرتی پۆلیسی فەرەنسا هاتووە، کە مانۆلگا دوای ئەوەی وەک سەرکێشییەک لەبەرزی 8 مەتر خۆی فڕێ دەداتە ناو ئاوی دەریاچەکە، دەکەوێتە ناوچەیەکی قووڵ، ناتوانێت خۆی ڕزگار بکات و گیان لە دەست دەدات، تیمەکانی فریاگوزاریش ناتوانن هاوکاری بکەن.

گۆڵپارێزەکە کە تەمەنی 28 ساڵبوو، لە گەشتێکدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی لە یانەی ئالیسی فەرەنسی بۆ ناوچەی ئەردیش هاتبوون، بۆ ئەوەی کاتێکی خۆش بەسەر بەرن، بەڵام سەرکێشییە کوشندەکەی مالۆنگا گەشتەکەی لە خۆشییەوە بۆ ماتەمینی وەرگێڕا.


hamataqana
Top