بۆ یارى سوپەرى ئەوروپا زیدان ئامادەکاریەکانى دەست پێ کرد

بۆ یارى سوپەرى ئەوروپا زیدان ئامادەکاریەکانى دەست پێ کرد
زیدان دەیەوێت بەشدارى بەیاریزانە سەرەکەیەکانى ریاڵ مەدرید بکات لەیاریەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن.

پاش ئەنجامدانى دوو یارى دۆستانە لەگەڵ یانەکانى پاریس سانجێرمانى فەڕەنسی و چێڵسی ئینگلیزى، زیدانى راھێنەر دەیەوێت بەشدارى بەیاریزانەکانى بکات کە تازە پەیوەندیان بەراهێنانەکانەوە کردووە.

تائێستا هەریەک لە مۆدریج و جەیمس رۆدریگێز و رامۆس بەشداریان لە یاریەکانى ریاڵ مەدرید نەکردووە و زیدانى راهێنەریش دان بەگرنگى بەشداریکردنى ئەو سێ یاریزانەدا دەنێت لە یارى داهاتووى تیپەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن.

لەهەمان کاتدا زیدان هیوادارە کەریم بنزیمە بەتەواوى پیکانەکەى تیپەڕێنێت و لەچەند خولەکێکى یاریەکە بەشدارى بەهێرشبەرەکەى بکات.

ریاڵ مەدرید لە نۆى ئەم مانگە و لەیارى کۆتایى جامى سوپەرى ئەوروپا رووبەروى سیڤیلیە دەبێتەوە و لە یاریگاى لیکرینداڵ لە نەرویج بەڕێوە دەچێت.


hamataqana
Top