تاکە ئاواتی من ئەوەیە بگەمە ئۆلۆمپیاد
تاکە ئاواتی من ئەوەیە بگەمە ئۆلۆمپیاد
سنوری پارێزگای سلێمانی لە یارییەکانی گۆرەپان و مەیدان خاوەن کۆمەلێک یاریزانانی بەتوانایە لە ھەردوو ئاستی کوڕان و کچان، یانەکانی ئەو شارە جیا لە یانەکانی تری ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان دەدەن لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق چەندین یاریزانی بەتوانا لەم شارە پێشەنگی یاریزانانی کوردستانیان گرتووە، یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانیش شیلان حوسێنە ئەو لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٨ی پارێزگای سلێمانییە و ماوەیەکی زۆریشە لە ریزی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە خزمەتی وەرزشی یاری گۆڕەپان و مەیدانە لە ھەردوو یارییەکانی فرێدانی قورسیایی و چەندین ئەنجامی بەرچاویشی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بەدەستھێناوەخاوەنی بڕوانامەی دبلۆمە مامۆستای وانەی وەرزشییە ، ئێمە لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژیانی وەرزشی چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەی کرد ئەوەیش لەلایەن خۆیەوە وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
دیمانە: کارزان کانەبی
*لە نێوان ئەم ھەموو یارییە چۆن بوو بە یاری گۆڕەپان و مەیدان ئاشنا بوویت؟
-یاری گۆڕەپان و مەیدان یەکێک بوو لە خولیایەکی تری بواری ژیانم بۆیە ھەڵم بژاردووە.
* ئاستی یاری گۆڕەپان ومەیدان چۆن دەبینی لەسەرئاستی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی ؟
-لە ئاستێکی زۆر باشدایە ھەر چەندە نەبوونی پاڵەوانێتی ماوەیەکی زۆرە ئەنجام نەدراوە کاریگەری دەبێت لەسەر یاریزانان بەگشتی چونکە زۆر مەشقکردن و ئەنجامدانی پاڵەوانێتی دەبێتە ھۆکار بۆ پێشنکەوتنی یارییەکە.
*ئەی لە شار سلێمانی لە چ ئاستێکەدا دەیبینی کە سلێمانی ھەموو کات خاوەن یاریزانانی بەتوانا بووە کێبرکیان لەسەر بەدەستھێنانی ئەنجامی گەورە کردوە ؟
-شاری سلێمانی پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بەھۆی ئەوەی کە تیپەکان گرنگی زۆر بەتوانای کوڕ و کچە یاریزانەکانیان دەدەن بە گشتی بۆیە ساڵانە چەندین یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق لە شاری سلێمانیەوە ھەڵدەبژێرین و یانەکانی ئەو شارە ھەمیشە پێشەنگ بووینە.
*پێت باشە چی بکرێت ، بۆبەرەووپێشبردنی ئەم یارییە لە کوردستان بۆ ئەوەی بگاتە ئاستێکی بەرز؟
- ئەگەر بکرێت ساڵانە بە کردنەوەی زۆرترین پاڵەوانێتی بەمەش چانسی زۆر دەدات بە یاریزانان بۆ ئەوەی بگەنە پاڵەوانێتیەکانی عەرەبی ،گرنگی دان بە ئاستی پێگەیاندنی یاریزانانی لاو و دابین کردنی پێداویستیەکان بۆ یاریزانان.
* باشترین ئەنجامە باشەکانت چین وەکو یاریزانێک ؟
- لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق چەندین ئەنجامی گەورەم تۆمارکردوە لە ئاستی پێشکەوتووان بە تایبەتی لە فرێدانی قورسایی ، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین ژمارەی پێوانیم لەسەر ئاستی کوردستان و ژمارەکەشم نزیک ژمارەی رێکۆردی عێراق کە ٣٦,٨٦مەترم ھەڵداوە کە بەناوی خۆم تۆمارکراوە.
*لەئێستادا بەرنامەت چیە وەکو یاریزان ؟
-لە ئێستادا بەردەوام لە خۆئامادەکردنم بۆ پاڵەوانێتیەکانی داھاتوو لەسەر ھەردوو ئاستی عێراق و کوردستان بۆیە ھەرکە پاڵەوانیتیەک ئەنجام بدرێت ئێمە بە باشترین شێوە خۆمان ئامادە کردووە.
*کێشەو گرفتان چیە لەم یارییە ؟
-نەبوونی یاریگای تایبەت بە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان بە تایبەت فرێدانی قروسایی کێشەی سەرکیمانە ، جگە لەمەش نەبوونی پاڵەوانێتی وای لە یاریزانان کردووە بێزار بووینە ئەوەندە مەشق بکەن ئەوانە ھەمووی گرفتە جگە لە گرفتە داراییەکەش.
* لە خێزانەکەت ھیچ کەسێکتان وەرزشوانە ؟
- بەلێ بە شانازییەوە ھەموومان وەرزشمان خۆش دەوێت و لە نێو جیھانی وەرزشین.
*خانەوادەکەن رێگرێت لێ ناکەن لە وەرزش کردنت ؟
-خێزانەکەم زۆر پشتیوانیم دەکەن تا ببمە باشترین کەسایەتی و پاڵەوانێکی باش لەسەر ئاستی کوردستان ئەوەش مایەی پشگیری ئەوانە بۆ من.
* ھیواو ئاواتت وەکو وەرزشکارێک ؟
-تاکە ئاواتی من ئەوەیە بگەمە ئۆڵۆمپیات .
*یانەکەتان ھاوکاریتان دەکەن وەکو پێویست ؟
- لە چاو یانەکانی تری کوردستان باشە، بەڵام ھەندێک کاتیش وەکو پێویست نییە.
* بەچ یاریزانێک سەرسامی؟
- لە یاری تۆپی پێی زۆر بە میسی سەرسامم.
*جگە لە یاری گۆڕەپان و مەیدان چ یارییەکی تر ئەنجام دەدەی؟
-وەکو یاری شارەزایی تەواوم لە ھەموو یارییەکان ھەیە ، وەکو یاریزانیش لە ھەر یەک لە بوارە وەرزشیەکان تۆپی باسکە و تۆپی بالە و تۆپی دەست و تۆپی پێی و گۆڕەپان و مەیدان یاریم کردووە.
*ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
-ھیوادارم بە زووترین کات پاڵەوانێتی بۆ یاریزانان بکرێتەوە تاکو یاریزان بتوانێ ئاستی خۆی ببینێت ، کە ئەمیش ھیچ جیاوازی نییە لەگەڵ یاریزانە نێودەوڵەتیەکان، سوپاسی گۆڤاری گوڵانیش دەکەم بۆ ئەو پشتگیرییە بەردەوامەی لە وەرزشکارانی کوردستانی دەکات لەسەرجەم شارە جیاوازەکان ئەوەش مانایی گرنگی دانی وەرزشیی ناوەخۆییە بەھیوای ئەوەم نموونەی ئێوە زۆر بێت.
