پێشمەرگەی ھەولێر خۆی بەھێز دەکاتەوە

پێشمەرگەی ھەولێر خۆی بەھێز دەکاتەوە
پێشمەرگەی ھەولێر خۆی بەھێز دەکاتەوە
دوای ئەوەی لە وەرزی ڕابردووی خولی نایابی یانەکانی کوردستان تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی پێشمەرگەی ھەولێر توانی پلەی دووەمی خولەکە بەدەست بھێنێت، ئەم وەرزەش بەھۆی ئەم قەیرانە داراییە سەختەی رووی لە وەرزشی کوردستان کردووە دەستەی ڕاھێنەرانی دوو وەرزی ڕابردووی یانەکە دەستنیان لە مەشقی یانەی وەرزشیی پێشمەرگە کێشایەوە و روویان لە یانەیەکی تری کوردستان کرد، کارگێڕانی یانەکەش زوو بە زوویی دوای چەند کۆبوونەوەیەکی یەک لەدوای یەک بڕیاریاندا ستافی مەشقی تازەی یانەکە دەستنیشان بکەن و دەست بە نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزانان و ھێنانی یاریزانی تازە بکەن، لەم ناوەشدا کارگێڕی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ دڵشادمەعروف ڕاھێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی ھەندرێن مۆرکرد بۆ ماوەی یەک وەرزە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی تیپەکە بکات لە وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە تاکو ئێستا وادەی دەستپێکردنەوەی خولەکە دیاری نەکراوە بەھۆی دابین نەکردنی بودجەوە ، جگە لە ھێنانی ڕاھێنەر یانەکە بەفەرمی دەست بە وتو وێژکردووە لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریزانان بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ درێسی تیپەکە بپۆشن، جگە لەمەش تیپەکە چەندین یاریزانی وەرزی ڕابردووی لە یانەکە ھێشتەوە و گرێبەستی بۆ وەرزی نوێ لەگەڵ واژوو کردن ، بەڵام لە بارەی بڕی گرێبەست و مووچەکانیان ھیچ شتێک ئاشکرا نەکراوە، پێشمەرگەی ھەولێر نایەوێ لە وەرزی نوێ خولی نایابی کوردستان بە دەستی بەتاڵ بێتە دەرەوە بۆیە لە ئێستاوە دەستی بە ئامادەکاری خۆی کردووە.

کارزان کانەبی
Top