زاخۆ لە قەیرانی دارایش واز ناھێنێت

زاخۆ لە قەیرانی دارایش واز ناھێنێت
زاخۆ لە قەیرانی دارایش واز ناھێنێت
قەیرانی دارایی واز لە وەرزشی کوردستان ناھێنێت و یانەکوردستانیەکانیش پشت بە تواناکانی کوڕەکانی خۆیان دەبەستن و چاویان لە رۆلەکانی خۆیانە بۆ بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە یانەی زاخۆ سەرەرای ئەوەی پارەیەکی زۆر قەرزارە بەڵام بە مۆرکردنی چەند گرێبەستێک لەگەڵ یاریزانان و ڕاھێنەری دەرەوەی کوردستان چاوی لە ئەنجامی شایستەیە لە خولی عێراق، یانەی زاخۆ ئەمساڵ دەستی کراوە نابێت وەکو ساڵانی تر بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی باش بەدەست بھێنین بەرنامەی ئەوەیان ھەیە بە پارەیەکی کەم ئەنجامی گەورە بەدەست بھێنین، لە بارەی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ خەلیل ئەحمەد سکرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ پشتمان بە ڕاھێنەری نێو خۆی عێراقی و یاریزانانی کورد بەستووە لەبەر ئەم قەیرانە داراییەی سەختەی کە بەرۆکی وەرزشی کوردستانی گرتووە، بۆیە بۆ ماوەی یەک وەرز گرێبەستمان لەگەڵ حیسام حەمەدی ڕاھێنەری یانەی کەرخ مۆرکردوە لەگەڵ ستافی ڕاھێنەران کە پێکھاتووە لە ھەریەک لە ئەحمەد والی و جەمیل مەحمود ڕاھێنەری گۆڵپارێزان ، لە بارەی مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانانیش ئەحمەد گوتیشی " ئێمە ئەمساڵ جیاوازین لە رووی یاریزانانەوە چونکە بە تەواوی پشت بە یاریزانانی کوردی خۆمان دەبەستین لەسەرجەم شارەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی ئامانجی ئێمەش خزمەت کردنی یانەی زاخۆیە بە یاریزانانی خۆماڵی و پشت بەستن بە کوڕانی کوردستان گرێبەستی ئەوانیش گرێبەستی تاڕادەیەک رەمزییە و بەشی یەکەمی گرێبەستەکانیش لەلایەن سەرۆکی یانەکەمان دابین دەکرێت و پێیان دەدرێت وەکو سەرجەم یانەکانیشی تری کوردستان ھیچ گرێبەستێکی گران بەھامان نییە تەنیا ئەوە نەبێت کە یاریزانانی خۆمان پێش دەخەین، لە بارەی پرسیاری قەرزەکانی یانەکەش خەلیل ئاماژەی بەوە دا کەوا یانەی زاخۆ زیاتر لە ٢ملیار دینار قەرزارە و تاکو ئێستاش ھیچ بڕە پارەیەکی نەداوەتەوە .
کارزان کانەبی
Top