بلوگرانا هێرشبەرێکی فەرەنسی کردۆتە ئامانج

بلوگرانا هێرشبەرێکی فەرەنسی کردۆتە ئامانج
دوای ئەوەی بەرشەلۆنە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لە هێنانی هێرشبەرێکی نوێ بۆ ڕیزەکانی لە ئێستادا ئیدارەی ئەو یانەیە وازی لە هەموو یاریزانە داواکراوەکانی پێشوو هێناوەو چاودێری (پیێر جینیاک)ی فەرەنسی و یاریزانی یانەی تیگرس ئۆناڵی مەکسیکی دەکات و ئەو یاریزانەی کردۆتە ئامانج.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردۆتەوە ئیدارەی ئەو یانەیە بیر لە جینیاک دەکاتەوە بۆ هێڵی پێشەوەی یانەکەو دەیانەوێت لەم هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

رۆژنامەکە بڵاوی کردۆتەوە یانەی بەرشەلۆنە ئەو هێرشبەرە بە یاریزانێکی گەورە دادەنێت چونکە توانیویەتی لە ٣٩ یاری بۆ یانەکەی ئەنجام داوە ٢٨ گۆڵ تۆمار بکات و ڕاهێنەری فەرەنساش ئەو یاریزانەی لە یاریەکانی یۆرۆی ٢٠١٦ بانگکردبوو، کە ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت یاریزانێكی بەتوانایە.

hamataqana
Top