لە لێدوانێكیدا پاپا مێسی وەك باشترین یاریزانی جیهان دیاری کرد

لە لێدوانێكیدا پاپا مێسی وەك باشترین یاریزانی جیهان دیاری کرد
پاپای ڤاتیکان فرەنسیس میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە باشترین یاریزانی جیهان ناو دەبات.

لە لێدوانێکیدا کە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاوی کردۆتەوە پاپاتی ڤاتیکان لە ئاهەنگێكدا لە شاری کراکۆڤی پۆڵەندی لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئاڕاستەی کراو ئایا کێ باشترین یاریزانی جیهانە لە وەڵامدا پاپا میسی بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهان ناو دەبات.

پاپا دەڵێت بە نسبەت منەوە میسی لەسەرجەم ئەفسانەکانی تۆپی پێی جیهان باشترە، وەک پێلێ و مارادۆنا.

میسی لە ژیانی وەرزشی خۆیدا توانیویەتی ٥ نازناوی تۆپی ئاڵتوونی بباتەوە لەگەڵ ئەوەی چەندین نازناوی تری لەگەڵ یانەکەی بردۆتەوە،بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە هیچ نازناوی کیشوەری و جیهانی لەگەڵ ئەرجەنتین بباتەوەو کۆتا دۆڕانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر بە هەڵبژاردەی چێڵی بوو لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکای ساڵی ٢٠١٦ و دوای دۆڕانی نازناوەکەش میسی ڕایگەیاند چیتر یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ناکەمەوە.


hamataqana
Top