یانەی شاهانە گورزێکی کوشندەی بەرکەوت پێش جامی سوپەر
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردەوە گومانی بەشداریکردن لەسەر بنزیمە هەیە، ئەمەش دوای ئەوەی لە پێش یاری شەوی ڕابردووی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بە چێڵسی توشی پێکانێک هاتووە لە ڕانیداو پێدەچێت نەتوانێت بەشداری لە یاری جامی سۆپەری ئەوروپی بکات.
پێکانی بنزیمە لە کاتێکدایە رۆناڵدۆ بەفەرمی بەشداری لە یاریەکە ناکات و زیدانی ڕاهێنەریش لە ئیستادا تەنها مۆراتای لە بەردەستە لە هێڵی پێشەوە.
hamataqana
