لێژنەی پێشبركی یەكێتی تۆپی پێی عێراق راسپاردەكانی ئاراستەی یەكێتیەكە كرد
لێژنەی پێشبركێەكان بەسەرۆكایەتی عەلی جەبار لەم كۆبوونەوەیە چەندین راسپاردەی ئاراستەی یەكێتیەكە كرد، كە بەمشێوەیە:
1- خولی عێراق لە 20 یانە پێك دێت.
2- خولەكە بە شێوازی خول بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت.
3- خولەكە لە 15/9 دەست پێ دەكات.
لەگەڵ ئاراستەكردنی ئەم سێ راسپاردەیە، راسپاردە لەسەر چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولەكە و كاتی دەستپێكردن و كۆتایی هاتنی خولەكەش بەمشێوەیە:
پێشنیاری یەكەم: یارییەكان چوار رۆژ جارێك ئەنجام بدرێت:
یارییەكانی قۆناغی یەكەم 15-9-2016 دەست پێ بكات و لە رۆژی 30-12-2016 تەواو بێت.
قۆناغی دووەم لە رۆژی 1-2-2017 دەست پێ دەكات و لە رۆژی 24-6-2017 تەواو دەبێت.
پێشنیاری دووەم:
پێنج رۆژ جارێك یارییەكان ئەنجام بدرێت.
یارییەكانی قۆناغی یەكەم لە رۆژی 15-9-2016 دەست پێ دەكات و لە رۆژی 14-1-2017 تەواو دەبێت.
قۆناغی دووەم یارییەكان لە رۆژی 1-2-2017 دەست پێ دەكات و لە رۆژی 11-6-2017 تەواو دەبێت.
پێشنیاری سێیەم:
یارییەكان شەش رۆژ جارێك ئەنجام بدرێت.
یارییەكانی قۆناغی یەكەم لە رۆژی 15-9-2016 دەست پێ دەكات و لە 20-1-2017 تەواو دەبێت.
یارییەكانی قۆناعی دووەم لە رۆژی 6-2-2017 دەست پێ دەكات و لە رۆژی 12-7-2017 تەواو دەبێت.
ئەم راسپاردانە فەرمی نییە، بەڵكو گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و یەكێتی تۆپی پێی عێراق رۆژی سێشەممە بریاری كۆتایی خۆی لەسەر ئەم راسپاردانە دەدات.
جێگەی باسە قسە و باسێكی زۆر هەبوو هەردوو یانەی دهۆك و برایەتی لە خولی نایابی عێراق لە وەرزی داهاتوو یاری بكەن، بەڵام ئەمە نەبوو راستی، بەڵكو بە دوو زانرا ژمارەی یانەكان زیاد بكرێت.
رێبین رەمزی
