پێشمەرگەی هەولێر ستافی راهێنەرانی دەستنیشانكرد
پشتیوان رەشید بەرپرسی راگەیاندنی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە لێدوانێكیدا گوتی: بەفەرمی ئەمرۆ دلشاد مەعروف بریاریدا شاخەوان عارەف وەكو یاریدەدەری راهێنەر و هێرش عوزێر وەكو راهێنەری گۆلپارێز دەستنیشان بكات.
لە درێژەی قسەكانیدا پشتیوان رەشید گوتی: دەستەی كارگێری پێشمەرگەی هەولێر دلشاد مەعروف-ی سەرپشك كردبوو لە دەستنیشانكردنی دەستەی راهێنەران، بۆیە نابراو ئازادانە ستافی خۆی دەستنیشانكرد بە بێ ئەوەی هیچ فشارێكی لەسەر هەبێت.
جێگەی باسە پێشمەرگەی هەولێر لە وەرزی رابردوو باشترین ئەنجامی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بە دەستهێنا كاتێك توانی پلەی دووەم بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆی بە دەستبهێنێت.
رێبین رەمزی
