بە هۆی پێكانەوە ئارسناڵ گورزێكی كوشندەی بەركەوت

بە هۆی پێكانەوە ئارسناڵ گورزێكی كوشندەی بەركەوت
یاریزان و ئەستێرەی یەكەمی بەرگری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی و كاپتنی یانەكە، پێر مێرتیساكەر دووچاری پێكانێكی سەخت بوو.

لە میانی ئامادەكارییەكان بۆ وەزری نوێ، یاریزانی تەمەن ٣١ ساڵەی ئەڵمانی مێرتیساكەر لەكاتی راهێنان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەستێرەكانی خولی ئەمریكا دووچاری پێكان هات.

بە گوتەی پزیشكی یانەكە، ئەو یاریزانە لانیكەم بۆ ماوەی پێنج مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، راهێنەری یانەی ئارسناڵ، ئارسن فینگەر باسی لە سەختی پێكانی مێرتیساكەر كرد و ئەوەیشی نەشاردەوە كە لە گواستنەوەی هاوینەدا هەوڵ بۆ هێنانی شوێنگرەوەیەكی ئەو یاریزانە دەدات.


hamataqana
Top