لە لێدوانێكیدا زێدان هەواڵێكی خۆش لە بارەی پۆگباوە رادەگەیەنێت
زێدان لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان ووتی: تا ئەو ساتە ئێمە كار بۆ ئەوە دەكەین كە پۆگبا بهێنینە ریزەكانمان، ناتوانم لەوەش زیاتر شت بڵێم.
زێدان ووتیشی: تا 31 مانگی داهاتوو دەكرێت هەموو شتێك رووبدات، بۆ ئەمەش چاوەرێ دەكەین بزانین چۆن كۆتایی بە بازاری گواستنەوەی یاریزانان دەهێنین.
راهێنەرەكەی ریال مەدرید دەڵێت: ناكرێت لەهەموو كاتێك قسە لەبارەی هەندێك شت بكەی كە پێویست نەكات لێدوانی لەسەر بدەی، دیسان دەیڵێمەوە ئێمە كار بۆ گواستنەوەی پۆگبا دەكەین بەڵام ئەو یاریزانی ئێمە نییە.
hamataqana
