چوار یاریزانی تری كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەكەمی عێراق كرا
وا بریارە سبەی پێنجشەممە هەڵبژاردەی یەكەمی عێراق بۆ تۆپی پێی مەشقەكانی خۆی لە شاری بەغداد ئەنجام بدات بۆ خۆئامادەكردن بۆ دوو یاری دۆستانە لە بەرانبەر هەڵبژاردەی قەتەر و یانەی لخویا، كە لە وڵاتی قەتەر ئەنجام دەدرێت، وا بریارە هەر چوار یاریزانی كورد (دلۆڤان مەهدی (گۆڵپارێز)، شوان جەلال (گۆڵپارێز)، ئالان محیەدین، ئوسامە رەشید) پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێراق بكەن لە قەتەر، تەنیا دلۆڤان مەهدی پەیوەندی بە مەشقەكانی هەڵبژاردەكە دەكات لە شاری بەغداد.
جێگەی باسە جگە لەم چوار یاریزانە، هەریەكە لە یاریزانان (میران خەسرەو، بەیار ئەبو بەكر، دلێر حاتم ) لە رێزی هەڵبژاردەی عێراق یاری دەكەن و لە دوو یاری دۆستانەی هەڵبژاردەكە بەرانبەر هەڵبژاردەی یەكەمی ئۆزباكستان و ئۆڵۆمپی ئۆزباكستان بەشداریان كرد.
رێبین رەمزی
