ئالێکساندەر پاتۆ نزیكە بۆ پەیوەندی كردنی بە یانەیەكی ئیسپانی

ئالێکساندەر پاتۆ نزیكە بۆ پەیوەندی كردنی بە یانەیەكی ئیسپانی
ئالێکساندەر پاتۆ، ھێرشبەری برازیلی یانەی چێلسی ئینگڵتەرا ریزەکانی ئەو یانەیە بەرەو یانەی ڤیاریالی ئیسپانیا جێدێلێت.

رۆژنامەی برازیلی ” Globoesporte”ـێ برازیلی ئاشکرای دەکات، دوای ئەوەی پاتۆ نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لە ریزەکانی یانەی چێلسی, بریاریداوە ئەو یانەیە جێبێلێت، بۆیە بەرپرسانی ڤیاریال ئامادەن ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، ھەربۆیە بۆ ئەم پرۆژەیە بڕی سێ ملیۆن یۆرۆیان تەرخان کردووە.

پاتۆ وەرزی رابردوو بە شێوەی خواست روویکردی ریزەکانی یانەی چێلسی، بەڵام نەیتوانی لەگەڵ ئەو یانەیەدا سەرکەوتوو بێت.

hamataqana
Top